ئینگلتەرا

سۆڵشایەر: یاریزان هەبووە ڕەتی کردۆتەوە ڕاهێنان ویارییش بکات!

یاریگا- ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر پشتگیری لە پۆڵ پۆگبا دەکات لەو ساتەی کە ڕەخنەکان زۆر لەسەر ئەستێرە فەڕەنسییەکە چڕتر بوونەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مینۆ ڕایۆلای بریکاری یاریزانەکە بۆمبی هەڵداوە میدیاکانەوە کاتێک ڕایگەیاند پۆگبا و لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتایی هاتووە. ئەوە وای کرد پرسیاری دروست بکات داخۆ چیتر سۆڵشایەر پشتی پێ دەبەسێ یاخود نا، بەتایبەت بۆ یارییە گرنگەکەی دێربی مانچستەر.

ڕاهێنەرە نەرویجییەکە لەو بارەیەوە بە سکای سپۆرتسی گوت: “پۆگبا بەرامبەر سیتی؟ وەک لەم هەفتەیش باسم کرد، یاریی دێربی یارییەکی بەکۆمەڵ دەبێت. پۆگبایش بەشێکە لە تیمەکە و ئەو کاتێک بتشداریی پێ دەکرێت زۆر بە تەرکیزە لە هاوکاریی کردنی. یاریزانێکە برسێتی و ئارەزووی هەیە بۆ یاری کردن. وە دەشیەوێت یاریی بکات و ڕاهێنانەکانی ئەنجام بدات، بەڵام یاریزانیتر هەبوو نەیدەویست ڕاهێنان و یارییش بکات. بێ گومان ئەوانە ئێستا لێرە نیین… جگه لە پۆگبا کە بۆ جارێکیش نەیویستووە وەک ئەوان بکات‌. ئەم هەمیشە هۆشی لەسەر ئەوەیە ئاست پێشکەش بات کاتێک دەرفتی پێ دەدرێت هەر وەک ئەوەی بەرامبەر لایپزیک ئەنجامی دا. پۆگبا کاریگەریی ئەرێنی لەناو تیمەکەدا هەبوو.”

ئەمشەو کاتژمێر 8:30 بە کاتی هەرێمی کوردستان یاریگای ئۆڵدترافۆرد باوەش بۆ دێربی مانچستەر دەکاتەوە لە میانی هەفتەی 12ی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button