ئینگلتەرا

“راشفۆرد نەبووەتە هێرشبەرێکی جیهانی”

یاریگا-مارکوش راشفۆرد هێشتا نەبووەتە هێرشبەرێکی جیهانی هاوشێوەی  بەشێک لە هێرشبەرە گەورەکانی دیکەی ئەورووپا.

راشفۆرد گۆڵکاری یەکەمی شەیتانە سوورەکانە و یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەو یانەیە بەڵام لویس ساهای هێرشبەری پێشووی مانچستەریونایتد بۆ جێنتینگ بێت وتی”راشۆرد ئێستا یاریزانێکی جیهانییە لە هێڵی پێشەوە بەڵام نەبووەتە هێرشبەرێکی جیهانی، ئەو یاریزانێکی بەتوانایە و دەتوانێت بەرگری بکات، هێرش رێکبخات و لێدانی راستەوخۆ جێبەجێ بکات بەڵام بۆ ئەوەی ببیتە هێرشبەری راستەقینە دەبێتە هەمیشە برسی بیت بۆ گۆڵکردن و ئەوەش هەمیشە لە رووخساری هێرشبەرە گۆڵکارەکان دیارە. ئەوەم لە ڤان نیستەڵڕۆی و دەیڤد تریزیگێ بینیووە بەڵام راشۆرد نەبووەتە هێرشبەرێکی جیهانی، تەنیا یاریزانێکی بەتوانای هێڵی پێشەوەیە”.

ساها لە نێوان ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٨ یاری بۆ یونایتد ئەنجامداوە و ٢٨ گۆڵی لە ٨٦ یاریدا تۆمارکردبوو. هەرچی راشفۆردە پێنج ساڵە یاری بۆ شەیتانە سوورەکان دەکات و خاوەنی ٤٧ گۆڵە لە ١٥٢ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button