ئیتاڵیا

زڵاتان: لەو کاتە ئیتر واز دەهێنم لە یاریکردن

یاریگا- زڵاتان ئیبراهیمۆیڤی ئەفسانەی سویدی هێشتا تواناکانی خۆی لە لووتکەدا دەبینێ و وازهێنانی له یاریکردن بە دوور دەزانێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ BBC، گۆڵکارەکەی ئەی سی میلان گوتی: “وازهێنانم لە تۆپی پێ؟ بەردەوام دەبم لە یاریگاکان تا ئەو کاتەی ئیتر نەتوانم ئەو شتانه ئەنجام بدەم کەئێستا ئەنجامیان دەدەم.”

پێش چەند ڕۆژێک سوڵتان باسی لەوە کرد لە دوو وێستگەی جیاوازدا بڕیاری وازهێنانی دابووە، جارێک یاریزانی مانچستەر یونایتد بووە و، لەگەڵ کۆتایی وەرزی ڕابردوو لە میلان.

یاریزانه ناودارەکە تەمەنی گەشتۆتە 39 ساڵ و، بە 10 گۆڵەوە پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی سێریائەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button