ئیسپانیا

ڤینیسۆس: یاریزانەکانی ئەتڵەتیکۆ قەپیان لێ دەگرتم!

یاریگا- له پێش یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان ڕیاڵ مەدردی و ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە هەفتەی 12ی خولی ئیسپانی، ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی لاوی مێرەنگی یادێکی ڕووداوەکان دەکاتەوە کە لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ تووشی هاتبوو.

ڤینیسیۆس لە پێگەی ئینستاگرامی خۆیەوە نووسیویەتی: “پێم وابوو ڕکابەرییەکان تەنها لە نێوان تیمی یەکەمەدا هەیە، بەڵام 20 فاوڵیان لە دژم ئەنجام دا و هەوڵیان دا قەپم لێ بگرن. یەکەم جار وا دیار بوو شتێکی وا نەبێ، بەڵام دواتر ڤیدیۆکە دەبینیتەوە دەزانیت کە ویستی گازم لێ بگرێت. هێشتا منیش کارتی زەردم وەرگرت.”

ناوبراو کە ئەو یاریەی بۆ کاستییا ئەنجام دابوو، تێیدا دوو گۆڵی تۆمار کر.  هیواشی خواستووە هەمان کار بەرامبەر تیمی یەکەمیشیان ئەنجام بداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button