
یاریگا –
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، تیاگۆ پیتارچی ئەستێرەی درەوشاوەی ئەم وەرزەی ریال مەدرید، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە درێسی کاستیا دەپۆشێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوو مانگی رابردوودا ببووە یەکێک لە پارچە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، تیاگۆ پیتارچ چیدیکە لەگەڵ تیپی یەکەم یاریی ناکات و دەگەڕێتەوە کاستیا.

گەڕانەوە بۆ ئەرکێکی تایبەت
پیتارچی تەمەن 18 ساڵ، کە لەوەتەی 8ـی شووباتەوە بۆ کاستیا یاریی نەکردووە، ئێستا دووبارە بانگهێشتکراوەتەوە بۆ ئەوەی لە یاریی پێش کۆتایی ‘Premier League International Cup’ بەرامبەر دینامۆ زاگرێب بەشداریی بکات.
لە چامپیۆنزلیگەوە بۆ پلە سێ!
پیتارچ کە یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم بەرامبەر بێنفیکا کرد، لەم ماوەیەدا 12 یاریی لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ کردووە و ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمە تەنیا بۆ یەک یارییە و پیتارچ وەکوو یارمەتیدەر چووەتەوە خوارەوە، بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە؛ ئەوە دەبێتە دەستپێکی گەڕانەوەی هەمیشەیی پیتارچ بۆ کاستیا؟



