ئیتاڵیائیسپانیا

“چەند جوان دەبێ مێسی بچێتە ناپۆلی”

یاریگا- هاوتیمێکی پێشووتری لیۆنێل مێسی پێشنیازی چوونی ئەفسانەکەی بلاوگرانا دەکات بۆ یانەی ناپۆلی وەک ڕێزێک بۆ مارادۆنای کۆچ کردوو و، ئەو شانازییەی یانە ئیتاڵییەکە لەگەڵ دیگۆ هەیانە.

لێدوانێکی کیڤن پرسن بواتینگی غانی کە لە پێگەی ئێس پی ئێنی ورزشی بڵاو بۆتەوە، باس لەو ئەگەر و سیناریۆ دەکات گەر مێسی ڕوو بکاتە ناپۆلی و، دەڵێ: “مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی پێ دەهێنێت، بەڵام چەند جوان دەبێ ئەگەر پێوەندی بە ناپۆلیەوە بکات و بڵێ دێم! جا ئەو کاتیش دەبێ بە هێلیکۆپتەر بچێت بۆ ڕاهێنانەکان چونکە خەڵکی لە دڵخۆشییدا هەر بە زیندوێتی دەیخۆن.”

بواتینگ ساڵی 2019 یاریزانی بە خواستن هێنراوی بارسێلۆنا بوو پاش ئەوەی لە سۆسۆلۆی ئیتاڵییەوە پێوەندی پێوە کردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button