ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

نێیمار بووە باشترینی کۆتا گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، وەکو باشترین یاریزانی گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دیاریی کرا.

ماڵپەری فەرمی یوێفا ناوی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی کۆتا گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە و گۆڵکارەکەی شازادەکان توانی ئەو خەڵاتە بباتەوە.

نێیمار لەدوایی یاریی یانەکەی بەرامبەر باشاک شەهیری تورکیا هاتریکی تۆمار کرد و یانەکەشی وەکو پێشەنگی کۆمەڵەی هەشتەم بۆ قۆناخی شازدە سەرکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button