ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا- زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاریەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بڵاوكردەوە.

لە لیستەكەدا هەریەك لە یاریزانان فیدریكۆ ڤاڵڤێردی و دانی كارڤاخال و ئۆدریۆزۆلا دەبینرێن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید:

تیبۆ كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، كارڤاخال ، ئۆدریۆزۆلا ، میلیتاو ، سێرجیۆ ڕامۆس ، ڤاران ، ناچۆ ، مارسێلۆ  ، میندی  ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ، بنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڕۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس ، ڤاسكێز.

وابڕیارە ڕۆژی شەممە لە یاری دێربی مەدریددا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button