ئه‌وروپا

گریزمان گرێبەستەكەی لەگەڵ هواوی دەپچڕێنێت

یاریگا- ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یەكێك لەسپۆنسەرەكانی كە ” هواوی ” كۆتایی پێهێنا،بەهۆی ئەوەی كە ئەوان تەكنەلۆژیا درووست دەكەن و یارمەتی حكومەتی چین دەدات بۆ سەركوتكردنی موسوڵمانانی ئیگۆر.

هواوی تاوانباركراوە بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو، بۆ دۆزینەوەی شوێنی موسوڵمانانی ئیگۆر و یارمەتیدانی حكومەتی چین بۆ دۆزینەوە وگرتنیان.

گریزمان لەلایەن خۆیەوە كۆتایی بە گرێبەستەكەی لەگەڵ كۆمپانیاكەدا ڕاگەیاند و داوای كرد كە لەلایەن خۆیانەوە وەڵامی ئەو تۆمەتانە بدەنەوە، هەروەها داواشی لە كۆمپانیاكە كرد كە كاریگەری و توانا و پارەی خۆی بۆ یارمەتیدانی باشتركردنی ژیانی خەڵك بەكار بهێنێت نەك بەشداری بكات لە چەوساندنەوەیان.

گریزمان ئیدانەی ئەو كارانەی كرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی نووسیوویەتی: “دەمەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزمەوە و بانگەشەی هواوی بكەم كە نەك هەر نكوڵی لەو تۆمەتانە بكات، بەڵكو بە زووترین كات بێنە سەر هێڵ و ئیدانەی ئەو ستەمە جەماویە بكەن كە لەوێ دەكرێت، هەروەها كاریگەری خۆیان بەكاربهێنن بۆ ڕێز گرتن لە مافەكانی مرۆڤ و ژن لە كۆمەڵگادا”.

بابەتی زیاتر

Back to top button