ئیسپانیا

زیدان ڕای لە بارەی یاریزانێکیەوە گۆڕاوه و دەستبەرداری نابێت

یاریگا- بەهۆی پیشاندانی ئاستی بەرز له چەند هەفتەی ڕابردوودا، زینەدینی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕای گۆڕیوە کە لە کۆتایی وەرزدا دەستبەرداریی لوکاس ڤازگێز بێت.

ڤازگێز وەک جێگرەوە دانی کارڤاخال، لەلایەن زیدانەوە بە شێوەی سەرەکیی پشتی پێ دەبەسترا لە لای ڕاستی یاریگاوه و، دوای چەند هەفتەیەکی خراپ، توانی بە باشی خۆی بنوێنێتەوە لەو پێگەیە.

بە گوێرەی زانیاییەکانی تۆڕی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی، زیزۆ داوای لە کارگێڕی مێرەنگی کردووە گرێبەستی ڤازگێز نوێ بکەنەوە و لە کۆتایی وەرز شاهانەکان جێ ناهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button