ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کۆنتی: بەدشەنس بووین لەگەڵ ناوبژیوانان و ڤاردا

یاریگا- ئەنتۆنیۆ کۆنتی گازندە و ڕەخنەکانی خۆی نەشاردەوە لەسەر بڕیارە ناوبژیوانییەکان و سیستمی ڤار.

شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی ئینتەر میلان نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، کۆنتی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکە ناڕەزایەتی خۆی پیشان دا و گوتی: “بە درێژایی یارییەکان چامپیۆنزلیگ، بەدشانس بووین لەگەڵ ڤار و ناوبژیواندا. ئێستا کە لە پاڵەوانێتیەکە کراوینەتە دەرەوە، دەبێ ئەمە بڵێم وا لە منەوە دیارە ئینتەر ڕێزی لێ نەگیراوه. ئەگەر بگەڕێیتەوە و سەیری حاڵەتەکان بکەیت کە تێیاندا سەیری ڤار نەکراوەتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ حاڵەتەکە نەکراوە.”

نێرازۆری وەک نەیتوانی سەر بکەوێت بۆ قۆناغی دواتری چامپیۆنزلیگ، ڕیزبەندیی سێیەمیشی بۆ بەرژەوەندیی شاختار لە دەست دا و، کورانی کۆنتی یۆرۆپالیگیشیان مسۆگەر نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button