
یانەی بارسیۆلۆنا یاریزانێکی لاوی بە ناوی لودۆڤیت رێیس بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی گواستەوە.
بریکاری ئەو یاریزانە ١٨ ساڵە، ئەلێکساندەر بورساک رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەشت دەکەن بۆ بارسیۆلۆنا و کارەکانی گرێبەستەکەی تەواو دەکەن.
رێیس لە خولی هۆڵەندی یاریدەکات و لەم وەرزە لە ٢٧ یاریدا بەشداربووە، بەڵام لە ئێستادا یاری بۆ یانەی بارسیۆلۆنا بی دەکات.
ڤاڵڤێردی لە نزیکەوە چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و ئەگەر ئاستی پێباش بێت دەیگوازێتەوە بۆ بارسای سەرەکی.