چامپیۆنزلیگ

نەیمار: هەرگیز بیرم لەوە نەكردووەتەوە پاریس جێ بهێڵم

‎یاریگا- نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كە هەرگیز بیری لە جێهێشتنی پاریس نەكردووەتەوە.

‎پاریس توانی بە ئەنجامی پێنچ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە باشاكشاهیری توركی بباتەوە كە لە یاریەكەدا نەیمار توانی هاتریك تۆمار بكات.

‎لە دوای یاریەكە جادوگەرەكەی سامبا ووتی: ” من لێرە لە پاریس زۆر دڵخۆشم ،  لەگەڵ یانەكەم و لەگەڵ یاریزانەكان هەست بە خۆشحاڵی دەكەم، بیرۆكەی ڕۆشتن لە پاریس هەرگیز بە مێشكمدا نەهاتووە”.

هەروەها ووتیشی: دەبێت ووردەكاریەكان باس بكەین، پەیوەندیەکی زۆر باشمان هەیە ، هەروەها زۆر خۆشحاڵم کە لەم یانەیەم و دەبینین بزانین لەداهاتوودا چی ڕوودەدات.

هەروەها سەبارەت بە دوانەی نەیمار و مباپێ ناسڕ خلێفی سەرۆكی پاریس ووتی: لەگەڵ نەیمار و مباپێ گفتوگۆمان دەستپێكردووە، گفتوگۆکان بەنهێنی دەمێننەوە ، بەڵام من زۆر دڵنیام كە ئەودووانە دەیانەوێت لەگەڵ ئێمە بمیننەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button