ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

لە ماوەی تەنها هەفتەیەکدا سەڵاح چەند ژمارەیەکی ئەفسانەیی تۆمار کرد!

یاریگا- هەفتەیەکی نموونەیی بوو بۆ موحەمەد سەڵاح کاتێک چ لە پریمەرلیگ یاخود چامپیۆنزلیگ چەند ژمارەیەکی ئەفسانەیی و ڕیکۆردی ناوازەی تۆمار کرد.

لە کۆتا گەڕی هەفتەی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر میدتیلاندی دانیمارکی، ئەستێرە میسڕیەکە هەر لە خولەکی یەکەمی یارییەکەدا گۆڵی یانەی دژبەری هەژاند. بەوەش بە تیرێک دوو نیشانەی پێکا:

– گۆڵەکەی بوو بە خێراترین گۆڵی مێژووی لیڤەرپووڵ پاڵەوانێتییەکەدا.

– بەو گۆڵە، پێش ستیڤن جێرارید ئەفسانەی ڕێدزی دایەوە و وەک خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە مێژووی لیڤەرپووڵ لیڤەرپووڵ لە چامپیۆنزلیگ خۆی ناساند (22 گۆڵ).

– هەر لەم هەفتەیەدا لە پریمەرلیگ گەشتە 84 گۆڵ لەگەڵ ڕێدز لە 131 یارییدا. ژمارەی گۆڵەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی یەکسان کردەوە کە ئەمیان بە 196 یاریی گەشتبووە ئەو ژمارە گۆڵە لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button