ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

راهێنەری بارسێلۆنا چاوەڕێ سزایەکی قورس دەکات

یاریگا
رۆناڵدکومان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی تۆمەت دروست کردن بۆ ناوبژیوانی چوارەمی یاریی یانەکەیان بەرامبەر یۆڤێنتۆس، چاوەڕێ سزایەکی قورس دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا کاتێک کە یاریزانانی خانمە پیرەکە داوایان لە نابژیوان کرد کارتی سوور بە لێنگلێت بدات، مشتومڕی لەگەڵ ناوبژیوانی چوارەم دروست بوو و پێگووتووە ” هاوڕێ باشت لە ئیتاڵیا هەیە”، ئەمەش وایکردووە کە ناوبژیوانەکە لە راپۆرتی خۆی ئاماژە بەم قسانە بکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردووە لیژنەی تەمبێکاری یوێفا پێداچونەوە بەم دیمەنە دەکات و پێشبینی دەکرێت کومان تووشی سزا ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button