ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی: لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر بورووسیا مونشن گلادباخ لە چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەرەکەیان بۆ یاریی بەرامبەر یانە ئەڵمانیەکە بانگهێشت کراون، سێرخیۆ رامۆس و کارڤاخال دوای چاکبونەوەیان دووبارە گەڕانەوە و بەشداری یارییەکە دەکەن، لە بەرامبەردا هازارد، یۆڤیچ، ڤالڤێردی و ماریانۆ دیاز بە هۆی پێکان بانگهێشت نەکراون.

ریال مەدرید شەوی داهاتوو لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button