ئیتاڵیا

رایۆڵا: زڵاتان کامڵترین یاریزانی مێژووە

یاریگا-مینۆ رایۆڵا بریکاری زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەڵێت  ئەستێرە سویدییەکە کامڵترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ یە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ توتۆ سپۆرت، رایۆڵا  دەڵێت ئێستا ئیبراهیمۆڤیج خاوەنی هەشت باڵۆن دۆر بوو ئەگەر رێگەبدرایە دەنگدانی گشتی بکرایە.  رایۆڵا وتی” کاتێک پرسیاری رۆناڵدۆ و مێسیم لێدەکرێت وەڵامەکەم هەمیشە روونە، لای من رۆناڵدۆ باشترینە، بەڵام زڵاتان یاریزانێکە لە هەسارەیەکی جیاواز و کامڵترین یاریزانی مێژووە چونکە ئەو خاوەنی هێزی ئیرادەی رۆناڵدۆ و بەهرەی مێسییە”.

ئیبراهیمۆڤیج سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٩ ساڵ، لەم وەرزەدا خاوەنی ١١ گۆڵە و سەکردایەتی ئەیسی میلان دەکات بۆ  بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی کاڵچیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button