ئیسپانیا

ڕامۆس باس لە بەشداریكردنی دەكات لە یاریەكەی بروسیا مونشنگلادباخ

یاریگا- بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان، سێرجیۆ ڕامۆس ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە بەشداریكردنی دەكات لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕیاڵ مەدرید چوار شەممەی داهاتوو لە یاریەكی چارەنووسسازدا بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ یاری دەكات.

كاپیتانۆكەی مێرینگی ماوەیەكی زۆرە بەهۆی پێكانەوە لە یاریكردن دووركەوتووەتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێكان هات.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی ڕامۆس بە زەیدانی ڕاهێنەری ڕاگەیاندووە،كە ئامادەیە و لە توانایدایە بەشداری لە یاری داهاتووی یانەكەی بكات.

ڕۆژنامەكە جەختی كردووەتەوە كە زەیدان دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی ڕامۆس بە ڕێژەی %100 باش بووەتەوە تا بەشداری پێبكات لە یاریەكان.

هەروەها ئاماژەشیان بەوە كردووە كە بەرگریكارە ئیسپانیەكە بۆ یاریەكەی سێڤییا ئامادە بووە بەڵام ستافی پزیشكی یانەكە بڕیاریانداوە پەلە نەكەن لە گەڕانەوەی تا چاکبوونەوەی تەواو دەبێت و بە هەموو توانایەوە بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button