ئینگلتەرا

یاریزانێكی مانچستەر یۆنایتد بەزووترین كات دەیەوێت یانەكە جێبهێڵێت

یاریگا- گومان هەیە لە بەردەوامی یاریزانی یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی خیسێ لینگارد لەگەڵ شەیتانە سورەكان لەبەر كەمی بەشداریكردنی لە یاریكردن.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ” team talk ” لینگارد ئامادەیە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا یانەكەی جێبهێڵێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستە ڕوو كە چەند یانەیەكی ئینگلیزی ، دەیانەوێت یاریزانە 27 ساڵانەكە بگوازنەوە هەروەها یانەكانی ڕینجەرز و سێلتیكی سكۆتلەندی.

لینگارد داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە ڕێگەی بدەن لە گواستنەوەكانی كانوونی دووەمدا یانەكە جێبهێڵێت، بۆ ئەوەی چانسی بەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی هەبێت لە یۆرۆی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button