ئینگڵته‌را

پۆگبا باسی خراپی باری تەندروستی دەکات بەهۆی کۆرۆنا

Korek Telecom

یاریگا-پاوڵ پۆگبا دان بەوەدا دەنێت ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ کاریگەرییەکی تەندروستی زۆری لەسەر هەبووە، کاتێک ئەو یاریزانە تووشی نەخۆشییەکە هاتووە.

لە ٨/٢٧دا راگەیەندرا پۆگبا تووشی کۆڕۆنا هاتووە، ئەوکات بڕیاردرا ١٠ رۆژ کەرەنتین بکرێت. هەرچەند دواتر ئەنجامی پشکنینەکەی نەرێنی بوو بەڵام کاریگەری لەسەر ئەو یاریزانە جێهێشتووە و بەمجۆرە باسی کرد

شتێکی نامۆیە و روونکردنەوەی ئاسان نیە چونکە ناتوانیت لێی تێبگەیت، تەنانەت لە مەشقەکاندا بە راهێنەری جەستەییم دەوت هەست بە شتێکی سەیر دەکەم و خۆم نیم. بە ئاسانی ماندوو دەبووم و هەناسەم نەدەما. لە یەکەم یاری وەرزدا  هەرچەند هەوڵم دەدا نەمدەتوانی رابکەم.  پێش ئەوە قسەم لەگەڵ راهێنەر کرد و وتم یاری دەکەم بزانم چۆن دەبێت بەڵام هەمیشە هەناسە تەنگ بووم و کاتێکی زۆری دەویست بتوانم هەناسە بدەم

پۆگبا شەوی رابردوو لە پێکهاتەی سەرەکی یونایتد بوو کاتێک ٣-١ شکستییان بە وێستهام هێنا و خۆشی توانی گۆڵێکی جوان تۆماربکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!