ئینگڵته‌را

ڕەحیم ستێرلینگ چووە ڕیزی خاوەن ژمارە پێوانەییەکانی مێژووی پریمەرلیگ

یاریگا- ڕەحیم ستێرلینگ بە وەرگرتنی لێدانی سزا ناوی چووە لیستی خاوەن ژمارە پێوانەییەکانی مێژووی پریمەرلیگ.

لە یاریی شەوی ڕابردوویاندا بەرامبەر فوڵهام کە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بۆ سیتیزینس کۆتایی هات، ستێرلینگ لە ناوچەی سزای یانەی میوان فاوڵێکی لە دژ ئەنجام درا و ناوبژیوان بە فیکەی بۆ لێدانی سزا لێدا و کیڤن دیبروین گۆڵی پێ تۆمار کرد.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە کە هەر خۆیشی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، تا ئێستا لە پریمەرلیگدا 20 جار لێدانی سزای بۆ هەژمار کراوە کە زۆرترینە لە مێژووی خولەکە. لە دوای ئەویش، جێمی ڤاردی دێت بە 19 جار و پاشان وێڵفرێد زاها بە 16 لێدانی سزای بۆ گیراو.

بابەتی زیاتر

Back to top button