ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان: بردنەوە لە سێڤییا ئاسان نیە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەی بەرامبەر سێڤییا پیرۆزبایی لە یاریزانەکانی یانەکەی کرد.

راهێنەرە فەڕەنسیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گووتی ” یاریزانەکانم شایستەی ئەو بردنەوەیە بوون و پێویستە دەست خۆشی و پیرۆزباییان لێ بکرێت، بەدەست هێنانی سێ خاڵ بەرامبەر سێڤییا و لە یاریگای ئەوان کارێکی قورسە، بەڵام ئێمە جارێکی دیکەوە ئەوەمان سەلماند دەتوانین لە هەموو یارییەکدا رکابەری بردنەوە بکەین “.

زیزۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوە کرد هەر سێ رۆژ یارییەکە قورسە دەبێت بۆ ئەوان، بەڵام لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ یارییەکانی داهاتوو دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button