ئیتاڵیا

هێرشبەرێكی پێشووی ئیتاڵیا: ڕۆناڵدۆ بەردەوام دەبێت لە گۆڵكردن تەنانەت ئەگەر بگاتە 40 ساڵیش

یاریگا- ئەنتۆنیۆ دی ناتالی، یاریزانی پێشووی ئۆدەنیزی و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لەو بڕوایەدایە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یوڤێنتوس دەتوانێت بەردەوام بێت لە گۆڵ تۆمار تۆمار كردن هەرچەند تەمەنیشی زیاتر بێت.

دی ناتالی لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: ئێمە باس لە یاریزانێكی ئەفسانەیی دەكەین، ڕۆناڵدۆ و میسی لە هەموو یاریزانێك زیاتر دەتوانن گۆڵ تۆمار بكەن.

هەروەها ووتیشی: ئەو ئێستا لە ئیتاڵیا بەردەوامە لەگەل یوڤێنتوس، ئەوەی لە ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یۆنایتد ئەنجامیداوە ، ئەو یاریزانەیە كە دەتوانێت لە وەرزێكدا 30 بۆ 35 گۆڵ تۆمار بكات.

” ئەو بەردەوام دەبێت لە گۆڵ تۆمار كردن ، تەنانەت ئەگەر تەمەنیشی بگاتە چل ساڵان، بە سەختی ڕاهێنان دەكات ”.

شایەنی باسە دۆن لە ساڵی 2020دا توانیویەتی 35 گۆڵ بۆ خانمە پیرەكە تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button