ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: لەو دوو کاتەدا بڕیاری وازهێنانم لە یاریکردن دا

یاریگا- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ باس لە دوو ماوەی جیاوازی خۆی دەکات کە تێیدا بڕیاری دابوو واز لە یاریکردن بهێنێت.

ئەفسانە سویدیەکە بەم شێوەیە بۆ سکای ئیتاڵیا باسی لەو دوو کاتە جیاوازە دەکات: “هاوینی ڕابردوو ستیفانۆ پیۆلی لێی پرسیم چی دەکەیت؟ وتم بەردەوام نابم و تا ئێرە بەسمە. خێزانەکەشم گرنگن و من لێرە تەنهام. ئەمە قوربانیدانێکی گەورەیە بۆیان و بۆیە نامەوێ ساڵێکیتر بمێنمەوە. پیۆلی پێی وتم کە ڕێز لە بڕیارەکەم دەگرێت. ڕۆژی دواتر پێم گوت کە بڕیاری وازهێنانم دابوو توە تۆش بابەتی گرێبەستەکە لەبیرکە. پاشان شتێک ڕووی دا بەوەی کە نەمدەویست هەست بە پشیمانی بکەم. ئەوە بوو تەلەفۆنم بۆ کرد و پێم ڕاگەیاندن بەردەوام دەبم،”

گۆڵکاره 39 ساڵانەکە هاوکات باسی لەو ماوەیەی کرد لەگەڵ مانچستەر و گوتی: “لەو ماوەیەش بیرم لە وازهێنان لە تۆپی پێ کردەوە که ئەوکات تەمەنم 35 یان 36 ساڵ بوو، بەڵام دوای پێکانەکەم خۆم ناچار کرد بەردەوامبم. بەبێ تۆپی پێ من کێم؟ زەحمەتە وازهێنان لە شتێک کە 25 ساڵە تێیدا بەردەوامم. ئایا ئامادەییم هەیە بۆ وازهێنان؟ نەخێر، چونکە ئێستا لەوپەڕی باشییدام.”

بابەتی زیاتر

Back to top button