ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

راهێنەرەکەی پاریس سانجێرمان زانیاریی نوێ لەسەر میسی باس دەکات

یاریگا
توماس توخێل، راهێنەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا باس لە دەنگۆی گواستنەوەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری بارسێلۆنا بۆ یانەکەیان دەکات.

راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر مۆنبیلیا لە خولی فەڕەنسا گووتی ” قسەکانی ئەم دواییەی نێیمار شتێک نیە کە بتوانم قسەی لەسەر بکەم، تاوەکو ئێستا لەگەڵ نیمۆ لەسەر ئەم بابەتە قسەم نەکردووە و رێز لە یانەی بارسێلۆنا و میسی دەگرین و ناتوانین هیچ قسەیەک لەبارەی ئەو یاریزانە بکەین”.

نێیمار بەم دواییە گوتوویەتی دەمەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ میسی یاریی بکەم، بۆیە دەنگۆیەک هەیە وەرزی داهاتوو یاریزانەکەی بارسا بۆ فەڕەنسا بگوازرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button