ئیتاڵیا

فەرمی: ناپۆلی ناوی یاریگاکەی گۆڕی

یاریگا- وەک چاوەڕوان دەکرا، یانەی ناپۆلی بە شێوەیەکی فەرمی ناوی یاریگاکەیان “سان پاولۆ” گۆڕی بۆ یاریگای “دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا”

ئەفسانه ئەرجەنتینییەکە مانگی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد و لە ڕێزلێنانێکیشدا خاوەنی ناپۆلی بڕیاری ئەوەی دا کە سان پاولۆ دەگۆڕن بە ناوی ئەفسانەکەیان و سەرۆکی شارەوانی ئەو شارەیش پشتگیری بیرۆکەکەی کرد.

مارادۆنا لە ساڵی 1984 بارسێلۆنای بۆ ئەو یانە ئیتاڵیە جێ هێشت و توانی دوو نازناوی خول و جامێکی یوفا بباتەوە.

جگە لەمە، ساڵی 2000یش بە فەرمی درێسی ژمارە 10یان بە یەکجاریی هەڵگرت کە دیگۆ ساڵانێک دەیپۆشی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button