ئینگلتەرا

بە وێنە: لیڤەرپووڵ نوێترین پێشڤەچوونەکانی ڤان دایکی پێکراو بڵاو دەکاتەوە

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ نوێترین بەرەوپێشچوونەکانی ڤێرجڵ ڤان دایک بڵاو دەکاتەوە کە لە هۆڵدا خەریکی ڕاهێنانە جەستەییەکانێتی.

سەرکردەی بەرگری ڕێدز له ڕۆژی 17ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ و لە دێربی مێرسیسایددا بەرابمەر ئیڤەرتۆن تووشی پێکانێکی سەخت هات کاتێک پیکفۆردی گۆڵپارێزی دژبەر بە توندی خۆی کێشا بە یاریزانه هۆڵەندییەکەدا و بەو هۆیەوە ڕاپێچی ژێر نەشتەرگەریی ئەژنۆ کرا.

ئەمشەو یانەکە چەند وێنەیەکی ڤان  دایکیان بڵاو کردۆتەوە و لەسەری نووسیویانە: “کارە قرسەکان بەردەوامن.”

بابەتی زیاتر

Back to top button