ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لەگەڵ بەرگریکارە نوێیەکەی ئامارێکی خەیاڵی تۆمار کردووە

یاریگا
دوای پێکانی جێرارد پێکێ و پاشان کلێمێنت لێنگلێت، هاندەرانی ئەو یانەیە نیگەرانی داهاتووی یانەکەیان بوون، بێ ئاگا لەوەی بەرگریکارێکی لاو بتوانێت شوێنی ئەوان بە شێوەیەکی نایاب پڕ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، ئەم وەرزە بلاوگرانا یاریزانێکی بەهرەمەندیان دۆزیوەتەوە، ئەویش ئۆسکار مینگوزا بەرگریکاری تیپی دووەمی یانەکەیانە، ئەو یاریزانە لەو کاتەوەی بەشداری یارییەکانی یانەکەی دەکات، بارسا هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە و 11 گۆڵیشیان کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە لاوە لەگەڵ گەڕانەوەی دوو بەرگریکارەکەی یانەکەیانیش، هەر لە پێکهاتەی سەرەکی بەردەوام بێت.

مینگوزا تەمەنی 21 ساڵە و پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیای بارسێلۆنایە و ئەم وەرزە لەلایەن رۆناڵد کومانی راهێنەر بانگهێشتی تیپی یەکەم کراوە.

Back to top button