چامپیۆنزلیگ

بەتەمەنترین ئەو یاریزانانەی لە چامپیۆنزلیگ هاتریکیان تۆمار کردووە

یاریگا- شەوی ڕابردوو لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا لە لە میانی گەڕی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆزلیگ، چێڵسی توانی لە یانەی سێڤیای ئیسپانی بباتەوە بە ئەنجامی چۆر گۆڵی بێ وەڵام.

ئۆلیڤییە جیرۆی فەڕەنسی کە پیاوی یارییەکە بوو، توانی هەر چوار گۆڵەکەی [سووپەرهاتریک]ی بلووز تۆمار بکات و یانەکەی وەک پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بگەیەنێتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

دوای یارییەکە، ئامار و زانیاریی بۆ تۆمارکردنی  ژمارە پێوانەییەکان دەریان خست کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەتەمەنترین یاریزانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا هاتریک یان زیاتر تۆمار بکات، کە پێشتر ئەو ڕیکۆردە بە ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆە بوو. لیستی سێ بەتەمەنترین کە ئەو کارەی ئەنجام دابێ بەم شێوەیە:

– ئۆلیڤیە جیرۆ /2020 – لە تەمەنی 34 ساڵ و 63 ڕۆژ

– ڕۆناڵدۆ/ 2019 – لە تەمەنی 34 ساڵ و 35 ڕۆژ

– کلاودیۆ پیزارۆ/ 2012 – لە تەمەنی 34 ساڵ و 34 ڕۆژ

بابەتی زیاتر

Back to top button