یاریگا–
یاریزانانی ریال مەدرید دوای گەڕانەوەیان لە ئۆکرانیا ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سێرخیۆ رامۆس و دانی کارڤاخال، یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڵاویکردووە، هەردوو بەرگریکارەکەی یانەکەیان کە ماوەیەکە بە هۆی پێکان دوور کەوتونەتەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە و بەشداری راهێنانەکانیان کرد، بەڵام بە تەنیا سەرقال بوون، چونکە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی لە پێکانەکانیان رزگاریان نەبووە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە رامۆس و کارڤاخال بۆ یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا ئامادە نابن و هەوڵێک هەیە بۆ یارییەکەی چامپتۆنزلیگ بەشداری بکەن.