ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ ژمارەیەكی مێژووی بەرامبەر دینامۆكیێڤ تۆماركرد

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ژمارەیەكی مێژووی بۆ خۆی تۆمار كرد.

كریستیانۆ توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی بەرامبەر دینامۆكیێڤ تۆمار بكات.

بەو گۆڵەش دۆن كۆی گۆڵەكانی لەماوەی ژیانی وەرزشی خۆیدا گەیاندە750 گۆڵ.

ڕۆناڵدۆ سەرەتایی ژیانی وەرزشی لە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەوە دەستپێكرد و بە درێسی ئەو یانەوە پێنج گۆڵی تۆمار كرد و دواتر پەیوەندی بە مانچستەرەوە كرد و لەو یانەش توانی 118 گۆڵ تۆمار بكات.

دواتر پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كرد و لە ماوەی نۆ وەرزدا لەگەڵ مێرینگی توانی 450 گۆڵ تۆمار بكات.

هەروەها لەگەل یوڤێنتوس 75 گۆڵ و لەگەڵ هەڵبژاردەكەی توانیویەتی 102 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button