ئه‌مریکائیسپانیایاریگا

یەکشەممە ڕۆژێکی چارەنووسساز دەبێت بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر

یاریگانێت- سبەی یەکشەممە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵ یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵ تایبەتیی خۆی دەبێت بۆ ڤینیسیوس جونیۆری یاریزانی لاوی ڕیاڵ مەدرید تا تواناکانی خۆی بۆ تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بسەلمێنێت.

تیتی بۆ لە نزیکەوە هەڵسەنگاندنی توانای جەستەی یاریزانە لاوەکە دوای چاکبوونەوەی لە پێکانە درژێخایەنەکەی. بۆ ئەو مەبەستە، تیتی ڕاهێنەر دوو چاودێری دەنێرێت تا ئامادەییان هەبێ لەو یارییە و دڵنیابوونەوە لە تواناکانی ڤینیسیۆس بۆ کۆپا ئەمێریکا کە ئەم هاوینە لە بەڕازیل بەڕێوە دەچێت.

لاوە بەڕازیلیەکە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەژاکس تووشی پێکان هات، لەو ساتەوە نەگەڕاوەتەوە یاریکردن و زیدانی ڕاهێنەری لە چاوەڕوانیی چاکبوونەوەی تەواوەتییدا بووە.

ناردنی چاودێرانی بەڕازیلی لە کاتێکدایە کە 17ی ئەم مانگە تیتی ڕاهێنەری سامبا ناوی پێکهاتەی فەرمی بۆ کۆپا ئەمێریکا ڕادەگەیەنێت بۆیە دەیەوێت ڤینیسیۆس یەک لە بژاردەکانی بێت و هاوشانی نێیمار کە چەند ڕۆژێکە بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک بۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button