ئیسپانیا

بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە كارتە زەردەكەی میسی درا

یاریگا- لیژنەی دادوەری و جێبەجێكاری خولی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی خۆی سەبارەت بە كارتە زەردەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی بارسێلۆنا دا.

لە یاری پێشووی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی دوای تۆماركردنی گۆڵێك بەرامبەر ئۆساسۆنا وەك وەفایەك بۆ كۆچی دوایی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای هاونیشتیمانی درێسێكی كۆنی یانەی نیولز ئۆڵد بۆێز یانەی پێشووی خۆی و مارادۆنای لەبەركردبوو، بەهۆیەوە كارتی زەردی وەرگرت.

لە كۆبونەوەی لیژنەكەدا بڕیار درا كە كارتە زەردەكەی میسی وەك خۆی دەمێنێتەوە و سزای دارایی 600 یۆرۆ دەدرێت.

ئەم بڕیارە لەسەر مادەی 91ی یاسای خولی ئیسپانی دێت كە لە یاساكەدا هاتووە ” هەر یاریزانێكی تۆپی پێ ، درێسەكەی لا ببات و لە ژێر ئەوەوە هەر ڕیكلامێك و لۆگۆیەك و وێنەكێشانێك هەبێت ، مەبەست لەو كردارە هەرچیەك بێت ، ئەوا سزای دارایی دەدرێت ”.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button