ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کێشە لە نێوان گۆمێز و گاسپێرینی دروست بووە

یاریگا-پاپو گۆمێز کاپتنی مێژوویی یانەی ئەتەلەنتا لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی شەوی رابردوو گۆڕانکاری پێککرا پاش گوێنەگرتن لە رێنماییەکانی گاسپێرینی راهێنەر.

شەوی رابردوو بەرامبەر میدتیلاند گۆمێز بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پشووی نیوەی یەکەم گۆڕانکاری پێککرا، ئەمڕۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت  ئاشکرایکرد هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گۆمێز لەو نیوەیەدا گوێی رێنماییەکانی راهێنەر نەگرتووە و بە ویستی خۆی یاری کردووە.

راهێنەر داوای کرد گۆمێز لە باڵی راست یاری بکات بەڵام گۆمێز بە “نا” یەکی بەهێز وەڵامی دایەوە و بەهۆی نەبوونی هاندەر لە یاریگادا هەمووان گوێبیستی بوون.

دوای گۆڕانکاری پێکردنی راستەوخۆ یاریگای جێهێشتووە و لەگەل یانەکە نەماوەتەوە.

ئەتەلەنتا ١-١ بەرامبەربوو لەو یارییەی چاوەڕواندەکرا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەمەش پێنجەم یاری ئەو یانەیە بێ بردنەوە لە کۆتا شەش یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button