فه‌ره‌نسا

حوسام عەوار دەرگای بە ڕووی ئارسیناڵدا داخست

یاریگا- حوسام عەوار بە لێدوانێک ئارسیناڵی بێ هیواکرد کە ماوەیەکە چاویان لە تواناکانی ئەو یاریزانەیە.

دەنگۆی ئەوە هەبوو میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری گەنەرز هەوڵی ئەوەی دەدا ئەو یاریزانە فەڕەنسیە بە ڕەگەز جەزائیرییە بگوازێتەوە یاریگای ئیمارات، بەڵام عەوار لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانی دەڵێ: “تێناگەم لەوەی چۆن دەبێ لە شارەکەی خۆم و لەو یانەی لێی گەورەبووم دڵخۆش نەبم، لەمە تێناگەم. من زۆر دڵخۆشم لە لیۆن هەر بۆیە بڕیارم داوە لێرە بمێنمەوە کە تێیدا پێگەیشتم. هەست بە دڵخۆشییش دەکەم ئەو بڕیارەم داوە. ئێمە ئامانجگەلێکی زۆرمان هەیە بۆ لیۆن و لەگەڵ هاوتیمەکانم هەوڵ بۆ بەدەستهێنانیان دەدەین.”

ناوەڕاستکارەکە تەمەنی 22 ساڵە و لە قۆناغە جیاوازەکانی هەڵبژاەدەی فەڕەنسا و لیۆنەوە گەشەی کردووە و ئێستا درێسی کەڵەشێرەکان دەپۆشێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button