ئه‌وروپائیسپانیا

” میسی وەرزی داهاتوو لە پاڵ سوارێز یاریی دەکات “

یاریگا
گابی فێرناندێز، یاریزانی پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا پێیوایە وەرزی داهاتوو لیۆنێل میسی لە پاڵ لویس سوارێز لە مەدرید یاریی دەکات.

یاریزانانەکەی پێشوی لارۆخا بە رۆژنامەی مارکای گوتووە ” من لەو بڕوایەدام ئەگەر ئەمساڵ رۆخێ بلانکۆس ببێتە پاڵەوانی لالیگا، ئەو گۆڵکارە مێژوییەکەی بلاوگرانا زۆر بە ئاسانی پەیوەندی بەو یانەیە دەکات، چونکە ئەو تاوەکو ئێستاش حەزی لەوەیە کە یاریی لەگەڵ یاریزانە ئۆروگواییەکەی پێشووی یانەکەی بکات “.

گابی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە دەکرێت ئەم زستانە کارگێری ئاتلێتیکۆ هەوڵەکانیان دەست پێ بکەن و دڵنیام سوارێز دەتوانێت میسی رازی بکات.

Back to top button