ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کۆنتی: نابێت رێگە بدەین بارودۆخی یارییەکەی مەدرید دووبارە ببێتەوە

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی دڵنیاییە یارییەکەی بەرامبەر میونشنگلادباخ قورس دەبێت و داوا شەڕی مان و نەمان لە تیمەکەی دەکات.

ئینتەر سبەی شەو شەڕی مان و نەمان دەکات لە خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر میونشنگلادباخ و تەنیا بە بردنەوە چانسی دەمێنێت بگات بە قۆناغی داهاتوو. کۆنتی بەر لەو یارییە باسی ئەو یارییە و ئاستی تیمەکەی دەکرد  ” هەمووان باسی ئەوە دەکەن ریاڵ مەدرید چەند لە ئێمە باشتربوو لە یاری پێشوودا بەڵام ناڵێن  لە خولەکی چوار لێدانی سزامان لەدژ گیرا و لە خولەکی ٣٠ یاریزانێکمان دەرکرا، هەرچەندە خۆمان ئەو بارودۆخەمان خوڵقاند و بەرپرسن لە ئەنجامەکەی و دەبێت هەوڵبدەین رێگەنەدەین تووشی ئەو بارودۆخانە ببین. یارییەکەی سبەینێ قورس دەبێت و بەرامبەر تیمێکە کە زۆر باش لە خولی پاڵەوانەکان یاری دەکەن. تاکە رێگا بۆ مانەوەمان بردنەوەیە بەرامبەریان. راستە زەحمەتە بەڵام دەکرێت ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ ئێمە لە ئەورووپا”.

ئینتەر پاش چوار گەڕی خولی پاڵەوانەکان، تەنها دوو خاڵی کۆکردووەتەوە و پێویستە میونشنگلادباخ هەردوو یارییەکە بدۆڕێنێت بۆ ئەوەی نێرازوری چانسی سەرکەوتنی هەبێت بۆ قۆناغی ١٦ی.

بابەتی زیاتر

Back to top button