ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی مانچستەر سیتی: لەمەدا لە دی برۆین باشترم

یاریگا- ئیدیرسۆنی بەڕازیلی و گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند كە ئەوباشترینە بۆ جێبەجێكردنی لێدانی سزا لە یانەكە.

مانچستەر سیتی ئامادەكاری دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پۆرتۆی پورتوگالی لە میانەی یاریەكانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكە گۆڵپارێزەكەی سیتیزن ووتی: ڕاهێنانی زۆرم لەسەر لێدانی ڕاستەوخۆ نەكردووە ،بەڵام بە باشی مەشقی لێدانی سزام كردووە و دەتوانم باش جێبەجێی بكەم.

هەروەها ووتیشی: كاتێك یاریزان بووم لە ڕیزەكانی یانەی ڕیبیراو چەندین لێدانی ڕاستەوخۆم ئەنجام داوە، بەڵام لە ئێستادا باشترینم بۆ جێبەجێكردنی لێدانی سزا بەلام خۆم بەربژێر ناكەم بۆ ئەنجامدانی.

” گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە یانەكەمان گۆڵ تۆمار بكات و براوە بین ”.

شایەنی باسە سیتیزن توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ دوای كۆكردنەوەی12 خاڵ لە دوای ئەنجامدانی 4 یاری، هاوكات پۆرتۆ چاوی لە بردنەوەی یاریەكەیە بۆ بەدەستهێنانی دووەم كارتی سەركەووتن بۆ قۆناغی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button