ئیسپانیا

ماوەی دوورکەوتنەوەی هازارد ڕاگەیەندرا

یاریگا- ماوەی دوورکەوتنەوەی ئێدن هازارد ڕاگەیەندرا دوای ئەو پێکانەی لە یاریی ڕابردوویاندا بەرامبەر ئالاڤێس تووشی هات.

ئەمڕۆ دووشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمییدا ڕایگەیاند کە ئەنجامی پشکنینەکان دەریخستووە یاریزانەکەیان دووچاری پێکان هاتووە لە ماسوولکەکانی لاقی ڕاستیدا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە ئەستێره بەلجیکیەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە دوور دەکەوێتەوە. بەوەش، بێ بەش دەبێ لە یارییەکانی مێرەنگی بەرامبەر شاختار ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، سێڤیا لە شەممەی داهاتوو، بروسیا مونشنگلاداخ لە 9ی مانگی داهاتوو، هەروەها یاریی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە 12ی هەمان مانگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button