ئیسپانیا

لاپۆرتا خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا ڕادەگەیەنێت

یاریگا- خوان لاپۆرتا ، سەرۆكی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، خۆی كاندید كردەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یانە كەتەلۆنییەكە ، دوی دەستلەكاركێشانەوەی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ.

كەناڵی كواترۆی ئیسپانی ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەڕمی لاپۆرتا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بلاوگرانا كاندید دەكات.

لاپۆرتا لە نێوان ساڵەكانی 2003-2010 لە پۆستی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بوو و لە ژێر سەركردایەتی ئەودا یانەكە توانی چەندین نازناو بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button