ئینگڵته‌را

مانچستەر یۆنایتد یاریزانێكی سەرەكی تووشی پێكان بوو پێش یاریەكەیان بەرامبەر پاریس

یاریگا- یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی یەكێك لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەكەی تووشی پێكان بوو پێش یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یانەی مانچستەر یوونایتد لەئامادەکاریدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە میانەی یاریەكانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، شەیتانە سورەكان پێوویستیان بە تەنها خاڵێكە بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە قۆناغی 16.

دێڤید دی خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی لە یاری یانەكەی بەرامبەر ساوسهامبتۆن لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بوو.

لە دوای یاریەكە سۆلشایەر وتی: هیوادارم زۆر خراپ نەبێت، پێكانەكە لە ئەژنۆیدایە بۆیە جێگای نیگەرانیە.

هەروەها ووتیشی: گۆڵپارێزەكە پشكنینی پزیشكی ئەنجام دەدات بۆ دیاریكردنی ماوەی دووركەوتنەوەی ، ناتوانم ئەوە دیاری بكەم ئایا دەتوانێت بۆ یاریەكەی پاریس بەشداری بكات یاخود نا.

مانچستەر یۆنایتد توانی یاریەكە لە ساوسهامبتۆن بباتەوە دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ لە دواوە بوو لە گێمی یەكەم و لە گێمی دووەمدا توانیان سێ گۆڵ تۆمار بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button