ئینگلتەرایاریگا

مانچستەر درێژەی دا بە تۆمار کردنی ڕیکۆردێکی ناوازەی خۆی

یاریگا- شەوی ڕابردوو مانچستەر یونایتد دۆڕاندنێکی بێ چەندوچونی گۆڕی بۆ سەرکەوتن کاتێک تا خولەکی 60 بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پاش بوون بەرامبەر ساوسهامپتنی خاوەن یاریگا.

دوای کاتژمێرێکی یاریکردن کوڕانی سۆڵشایەر هاتنە دەست و لە ڕێگەی برونۆ فێرناندێز لە خولەکی 60 و ئێدینسۆن کاڤانی 74 و 92 ئەنجامەکەیان لە بەرژەوەندی مان یو ئاوەژوو کردەوە.

بەو بردنەوەیە، مانچستەر بوو بە یەکەمین یانە لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا چوار یاریی لەسەر یەک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان شکست بگۆڕن بۆ سەرکەوتن.

مانچستتەر لەم وەرزەدا نۆ یاریی ئەنجام داوە و بە 16 خاڵەوە لە پلەی هەشتەمی پریمەرلیگ دێت و یارییەکی دواخراوی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button