ئه‌وروپائیسپانیا

کیکێ هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
کیکێ سێتیێن، راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەڕەشە لە یانەکەی پێشووی دەکات ئەگەر شایستە داراییەکانی پێ نەدەن.

رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردووە کە راهێنەری پێشووی بلاوگرانا لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە هۆشداری داوەتە کارگێری یانەکەی پێشووی، ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە سەرجەم شایستە داراییەکانی خۆی و هاوکارەکانی خەرج نەکەن، ئەوا سکاڵا لە دژیان تۆمار دەکات، چونکە ئەو پێیوایە لە یانەکەی دەرکراوە و پێویستە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی سەرجەم موچە و شایستەکانی پێ بدەن.

کیکێ دوای دوورخستنەوەی ڤالڤێردی وەکو راهێنەری نوێ بارسێلۆنا دەست نیشانکرا و تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرا، بەڵام دوای شکستە گەورەکەی بەرامبەر بایرن دوور خرایەوە.

Back to top button