ئیسپانیا

ئەنجامی پشکنینه سەرەتاییەکان لە بارەی پێکانەکەی هازرادەوە

یاریگا- ئیدن هازارد جارێکیتر تووشی پێکان هاتەوە. ئەم جارەیان لە یاریی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر ئالاڤێس له میانی گەڕی 11ی خولی ئیسپانی.

ئەستێرە بەلجیکیەکە بەهۆی پێکانەکەوه نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و گۆڕانکاریی پێ کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کادینا کۆپی ئیسپانی، پشکنینی بۆ هازارد کراوە و دەرکەوتووە لە ڕانیدا پێکانی بۆ دروست بووە.

هەر بە گوێرە ئەو سەرچاوەیە، ئەمڕۆ لە جارێکیتر پشکنینی بۆ دهکرێتەوە و ئەم جارە لە ڕێگەی شەپۆلەکانی سەرووی دەنگەوە، وە ئەگەریش پێویست بکات ئەوە پشکنینی زرنگانەوەی بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە ڕادەی پێکانی ئەو یاریزانه.

ڕیاڵ لە یاریگای خۆیدا دووچاری شکست هات لەسەر دەستی ئالاڤێس بە ئەنجامی 1-2.

بابەتی زیاتر

Back to top button