فه‌ره‌نسا

کیلیان مبپاپێ بۆ سێ یاری ڕاگیرا

یاریگانێت- ئەمڕۆ هەینی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا سزای سێ یاری ڕاگیرانی سەپاند بەسەر کیلیان مباپێی یاریزانی پاریس سان ژێرمان.

سزاکەی مباپێ بەهۆی لێدانێکی سەخت بوو لە یاریزانێکی یانەی مۆنپیلیە لە یاری کۆتای جامی فەڕەنسا، کە تێیدا دوای یەکسانبوونیان 2-2 پەنا برایە بەر لێدانە سزاکان و پی ئێس جی جامەکەی لەدەست دا.

مباپێ بەهۆی ئەو توندوژییەوە، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. بەوەش ناتوانێت سێ یاری لە خولی فەڕەنسی یاری بکات.

ئەستێرە لاوەکەی پاریس پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسیی گرتووە، تا سەپاندنی سزاکە بە سەریدا، ڕکابەری لیۆنێل مێسی بوو بۆ بوون بە گۆڵکاری خولەگەورەکانی ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button