ئه‌وروپائیسپانیا

دواجار کارگێری بارسێلۆنا لەگەڵ یاریزانانی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، کارگێری یانەی بارسێلۆنا بریاریدا بۆ جاری دووەم موچەی یاریزانەکانی کەم بکاتەوە.

رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردووە دوای شکست هێنانی کارگێری بلاوگرانا بۆ رازی کردنی یاریزانەکانی لەسەر کەم کردنەوە موچەکانیان، هەردوولا بۆ جاری سێیەم لەسەر ئەم بابەتە کۆبونەوە و دواجار یاریزانەکان رازی بوون بەشێک لە موچەکانیان بە هۆی ئەو قەیرانەی دروست بووە کەم بکەنەوە و بریاریشە بەم زووانە بەیاننامەیەک بڵاوبکرێتەوە.

سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی موچەی یاریزانانی بارسێلۆنا کەمکرایەوە و دواتر یانەکەی هەوڵیدا جارێکی دیکە موچەکان کەم
بکاتەوە، بەڵام یاریزانەکان رەتیانکردەوە و دواجار هەردوولا گەیشتنە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button