ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی یانەکەی بۆ یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان لیستی ناوی ئەو یاریزانەیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێس بانگهێشت کراون و هەر یەکە لە سێرخیۆ رامۆس، کارڤاخال، ڤالڤێردی، یوڤیچ و بێنزێما بۆ ئەو یارییە بانگهێشت نەکراون و بەشداری یارییەکە ناکەن.

ریال مەدرید سبەی شەممە کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر لە هەفتەی دەیەمی لالیگا میوانداری یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button