ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

فەرمی: یاری داهاتووی لیڤەرپووڵ خرایه یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ یاری داهاتووی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە بەرامبەر میدتلاندی دانیمارکی ئەنجایم دەدات، بۆ خرایە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارکی تایبەت بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند.

بڕیار بوو ئەو یارییە لە 9ی مانگی داهاتوو لە یاریگای یانە دانیمارکیەکە بەڕێوە بچێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە وای کرد لیڤەرپووڵ داوایەک پێشکەش بکات کە یاریگاکەیان بۆ بگۆڕن و لە بەرامبەردا یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا به داخوازییەکەی ڕێدز قایل بوون و گۆڕیان بۆ سیگناڵ ئیدونا پارک.

بەوەش هەواڵێکی ئێجار خۆش دەبێ بۆ یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ جارێکیتر سەردانی ئەو یانەیە بکاتەوە کاتێک پێشتر بۆ ماوەی هەشت ساڵ ڕاهێنەری دۆرتمۆند بوو.

بردنەوە لەو یارییە لە یانه دانیمارکییەکە، کوڕانی کڵۆپ دەگەیەنێتە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button