ئه‌مریکائه‌وروپا

نهێنیەکی گەورە لەسەر مردنی مارادۆنا ئاشکرا بوو

یاریگا
مردنی دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ ئارجێنتینا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و پارێزەرەکەشی نهێنیەک لەسەر مردنی ئاشکرا دەکات.

ماتیاس مۆرێلا پارێزەری ئەفسانەکەی تانگۆ کە تاوەکو ساتی مردنیش لەگەڵیدا بوو بە رۆژانامەی ئۆلێ وڵاتەکەی گوتووە ” ئەو تیمە پزیشکیەی کە بۆ دیێگۆ دەست نیشان کرابوون، هۆکاری مردنی بوون، چونکە 12 کاتژمێر پێش گیان لەدەستدانی هیچ چاودێریەکیان نەکرد، بۆیە بەم زووانە سکاڵایەک لە دژی ئەو پزیشکانە تۆمار دەکەین ”

مارادۆنا سەرەتای ئەم وەرزە تووشی نەخۆشیەک لە مێشکی بوو و دواتر نەشتەرگەری بۆ کرا و پاش دوو هەفتە نەخۆشخانەی جێهێشت، بەڵام 25ـی ئەم مانگە بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button