ئه‌مریکائه‌وروپا

” میسی و رۆناڵدۆ لە خەونیش وەکو مارادۆنا نابن “

یاریگا-
مردنی دیێگۆ مارادۆنا هەوادارانی تۆپی ێ لە هەموو جیهان دڵگران کردووە و یاریزانێکی پێشووی تانگۆش پێیوایە جارێکی دیکە هەواداران بەم شێوەیە دڵگران نابنەوە.

ئۆسڤالدۆ ئاردیلس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا سەبارەت بە مردنی ئەفسانەی وڵاتەکەی بە بی بی سی گووت ” دیێگۆ کەسێکی زۆر تایبەت بوو و لەو بڕوایەدا نیم بە مردنی میسی و رۆناڵدۆش جیهان بەم شێوەیە نیگەران بن، چونکە شێوازی کاروانی یاریی کردن و ژیانی ئەو زۆر تایبەت بوو و ئەو هەر زوو توانی ببێتە ئەفسانە “.

ئۆسڤاڵدۆ کە لەگەڵ تانگۆ توانی مۆندیالی 1978 بباتەوە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات مێژوو یاریزانێکی وەکو مارادۆنا دروست ناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button